زانیاری تەواو لەسەر هەڵبژاردەی تۆپی دەستی خانمانی عیراق

14333114_1146513675431032_6453896678952263677_n

یاریگا- شەوی ڕابردوو شاندی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی خانمانی عیراق، گەشتنە وڵاتی قەتەر بۆ بەژداریکردن لە پاڵەوانیەتی ساڵانەی ئاسیا، کە ئەمساڵ هەڵبژاردەکانی قەتەر، عیراق ، ئیمارات و ئەردەن بەژداریان تیادا کردوە.
 
هەڵبژاردەی عیراق بۆ بەژداریکردن لەم پاڵەوانیەتیە بە شێوەیەکی باش خۆی ئامادەکردوە، لە پێشتردا لە شاری سلێمانی دوو کەمپی مەشق و راهێنانیان ئەنجامدابوو، ئەوەشی جێگای بایەخە سەرجەم یاریزانەکانی هەڵبژاردکە کوردن و خەڵکی باشووری کوردستانن، لەلایەکی دیکە ئەوەی مایەی نیگەرانیە سەرەرای بەرزی ئاستی یاریزانانی کورد و یانەکانی کوردستان هیچ راهێنەرێکی کورد لە هەڵبژاردەکدا بوونی نییە.
 
وا بڕیارە سبەی هەینی لە کاتژمێر ٥:٠٠ یەکەم یاری پاڵەوانیەتیەکە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عیراق و ئەردەن ئەنجامبدرێت، دواترو لە کاتژمێر ٦:٣٠ دا دووەم یاری لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی قەتەری میواندار و ئیمارات ئەنجامدەدرێت.
 
بانو کامیل یاریزانی یانەی ئافرۆدیت و کاپتنی هەڵبژاردەکە لە لێدوانێکی تایبەت بە ماڵپەڕی یاریگانێت ڕایگەیاند “زۆر دڵخۆشم بۆ باگهێشتکرانم بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عیراق کە یەکێک بوو لە خەوناکانم و هەمیشە هەوڵم بۆ داوە تا پێیبگەم” شانازیەکی گەورەشە بۆ کوردستان کە سەرجەم یاریزانانی هەڵبژاردەی عیراق کوردن، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە ئافرەتانی کوردستان هیچیان کەمتر نییە لە ئافرەتانی وڵاتانی دیکە ئەگەر هاوکاریان بکرێت.
 
سەبارەت بە پێکهاتەی هەڵبژاردەی عیراق یانەی وەرزشی ئافرۆدیت و پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی کوردستان، پشکی شێری بەرکەوتوەو 6 یاریزانی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەدا دەبینرێن، لە دوای ئەوەیش یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر بە 5 یاریزانی پلەی دووەمیان گرتوە و یانەی وەرزشی قەڵاش بە 3 یاریزانی لە پلەی سێهەم دێن بەم شێوەیەی خوارەوە.
 
١- بانو یاریزانی یانەی وەرزشی ئافرۆدیت
٢- بەهار یاریزانی یانەی وەرزشی ئافرۆدیت
٣- سانا یاریزانی یانەی وەرزشی ئافرۆدیت
٤- رۆزا یاریزانی یانەی وەرزشی ئافرۆدیت
٥- هیشوو یاریزانی یانەی وەرزشی ئافرۆدیت
٦- سۆما یاریزانی یانەی وەرزشی ئافرۆدیت
٧- شەونم یاریزانی یانەی وەرزشی هەولێر
٨- بریا یاریزانی یانەی وەرزشی هەولێر
٩- کانیاو یاریزانی یانەی وەرزشی هەولێر
١٠- سێوە یاریزانی یانەی وەرزشی هەولێر
١١- سەروین یاریزانی یانەی وەرزشی هەولێر
١٢- تریفە یاریزانی یانەی وەرزشی قەڵا
١٣- یادی یاریزانی یانەی وەرزشی قەڵا
١٤- دلڤین یاریزانی یانەی وەرزشی قەڵا
– ڕاهێنەر: حەمودی ناسر لە شاری بەغداد

بانو

بانو

 

سێوە

سێوە

 

هێشوو

هێشوو

 

رۆزا

رۆزا

 

شەونم

شەونم

 

بەهار

بەهار

 

دلڤین

دلڤین

 

سۆما

سۆما

 

کانیاو

کانیاو

 

حمودی ناسر

حمودی ناسر


کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply