دیمانه‌| ده‌قی دیمانه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی سپۆڕت له‌گه‌ڵ لۆكاس دین

dene

 

لۆكاس دین، یاریزانی نوێی بارسێلۆنا دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی كردووه‌، ئه‌و یاریزانه‌ له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی وه‌رزی رابردوو به‌خواستن له‌ رۆما یاری ده‌كرد، روویكرده‌ یانه‌ی بارسێلۆنا.
ده‌قی دیمانه‌كه‌ی یاریزانه‌ 23 ساڵییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی:
سپۆرت: سه‌ره‌تایه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ چۆنه‌؟
دین: زۆرباشه‌، دڵخۆشم له‌م تیپه‌، له‌ رۆژی یه‌كه‌مه‌وه‌ یانه‌كه‌ ئاسووده‌یی پێداوم، وا هه‌ست ده‌كه‌م له‌ ماڵی خۆمم”.
سپۆرت: ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمی لێت كرا، چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو بۆتۆ؟ پاڵه‌په‌ستۆی له‌سه‌ر دروست نه‌كردی به‌تایبه‌ت یانه‌یه‌كی وه‌كو بارسێلۆنا؟
دین: هاورێیان و كارمه‌ندانی یانه‌كه‌ كارێكیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ ئاسان بێت له‌سه‌رم و هیچ كێشه‌یه‌كم بۆ دروست نه‌بوو”.
سپۆرت: كێ زیاتر یارمه‌تیت ده‌دات و لێی نزیكی؟
دین: هه‌موویان، مێسی، سوارێز، شتیگن، پیكێ، ماتیۆ كه‌ به‌ فره‌نسی قسه‌ ده‌كات، هه‌موویان بوون به‌ هاوڕێم.

 

CrNDx-CWYAA7PEB
سپۆرت: په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ یاریزانه‌ لاوه‌كان به‌هێزه‌؟
دین: به‌ڵێ، له‌گه‌ڵ دێنیز سوارێز، ئه‌و دراوسێمه‌ له‌ بارسێلۆنا.
سپۆرت: له‌جامی جیهانی خوار 20 ساڵان له‌ ساڵی 2013 له‌ توركیا، دژی سوارێز یاریت كرد، ئه‌و یارییه‌ت به‌بیره‌؟
دین: ئه‌وه‌ راسته‌، من و ئۆمتیتی له‌دژی ئه‌و یاریزانه‌ یاریمان كرد، به‌ڵام ئیسپانیا دۆڕا و ئێمه‌ له‌ كۆتاییدا ناسناوه‌كه‌مان برده‌وه‌، قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و یارییه‌ و پاڵه‌وانییه‌تیه‌ كرد، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو.
سپۆرت: ئێنریكی چی پێ گوتی؟
دین: قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم، رێگه‌ی یاریكردنی بارسێلۆنای بۆ روون كردمه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چی بكه‌م، ئه‌وه‌ شتێكی زۆر گرنگه‌، به‌تایبه‌ت كاتێك په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌كی نوێ ده‌كه‌ی.
سپۆرت: جیاوازی یاریكردنی بارسێلۆنا له‌گه‌ڵ ته‌واوی تیپه‌كانی دی هه‌یه‌؟
دین: لێره‌، پێویسته‌ به‌رده‌وام هێرش ببه‌ی، دواتر پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌یته‌ سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی تۆپه‌كه‌، رێگه‌ی یاریكردن له‌ بارسێلۆنا زۆر جیاوازه‌.

 

CrM08b2XYAAI2HT

 
سپۆرت: زیاتر وه‌كو ناوه‌راستكار رۆڵ ده‌گێڕی نه‌وه‌ك به‌رگریكا
دین: نه‌خێر، نه‌خێر، من به‌رگریكارم، ئه‌وكاته‌ی تیپی ركابه‌ر هێرش ده‌بات، گرنگه‌ چوار یاریزان له‌ به‌رگری بێت، به‌ڵام كاتێك تۆپت له‌لایه‌ دۆخه‌كه‌ جیاواز ده‌بێت، پێویسته‌ به‌رده‌وام له‌ جوڵه‌ دابیت.
سپۆرت: چۆن هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت كاتێك ده‌گه‌یته‌ یاریگه‌ی به‌رامبه‌ر و هێرشبه‌رێك نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی تۆپه‌كه‌ی ئاراسته‌ بكه‌ی؟
دین: پارێزگاری له‌ تۆپ ده‌كه‌م، تا نێوانێك ده‌دۆزمه‌وه‌، ئه‌وه‌ شتێكی گرنگه‌ بۆ بارسێلۆنا له‌پێناو تۆماركردنی گۆڵ.
سپۆرت: له‌ ئیتاڵیا چی فێر بووی؟
دین: زۆر شت له‌ رۆما فێر بووم، خولی ئیتاڵی له‌ رووی تاكتیكه‌وه‌ جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا و له‌وێ باشتر فێر بووم
سپۆرت: ئه‌وه‌ راسته‌ خه‌ونی باوكت ئه‌وه‌ بووه‌ تۆ ببینێت له‌ بارسێلۆنا؟
دین: ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ نوكته‌ ده‌ستیپێكرد، ئه‌و كاته‌ی بچووك بووم به‌ باوكم ده‌گوت له‌ كامپ نو یاری ده‌كه‌م، خه‌ونی هه‌موومان بوو، شتێكی باوه‌ڕپێنه‌كراوه‌ بۆ لاوێكی وه‌كو من له‌ ته‌مه‌نی 23 ساڵی لێره‌م.

 

 

لوكاس-دينييه-إنه-يوم-سعيد-في-حياتي

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply