به‌په‌له‌ | بارسێلۆنا هێرشبه‌رێکی ناوداری کڕی

پاکۆ ئه‌لکاسه‌ر

یاریگا-یانه‌ی بارسێلۆنا گه‌یشتۆته‌ رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ  ڤاله‌نسیا بۆ گواستنه‌وه‌ی پاکۆ ئه‌لکاسه‌ری هێرشبه‌ری یانه‌که‌یان.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرت ئه‌مڕۆ بله‌وگرانا  له‌گه‌ڵ پیته‌ر لیمی خاوه‌نی ڤاله‌نسیا و  خوودی یاریزانه‌که‌  رێککه‌وتن له‌سه‌ر خاڵه‌کانی نێوانیان و ته‌نها راگه‌یاندنی فه‌رمی ماوه‌.

گواستنه‌وه‌که‌ به‌رامبه‌ر به‌ ٣٠ ملیۆن یۆرۆ هاتۆته‌ ئه‌نجامدان و ده‌گاته‌ ٣٥ ملیۆن به‌پێی ئاست و ئه‌نجام. گرێبه‌سته‌که‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵه‌  و موچه‌ی ساڵانه‌ی دوو ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.

ئیسپانییه‌ ٢٣ ساڵه‌که‌ وه‌رزی رابردوو ١٥ گۆڵی له‌ ٤٠ یاریدا بۆ شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان تۆمارکرد . وه‌  به‌شداری یۆرۆی فه‌ڕه‌نسای کرد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا