ریزبه‌ندی ئه‌و وه‌رزشکارانه‌ی زۆرترین مه‌دالیای ئۆڵه‌مپیادیان به‌ده‌ستهێناوه‌

london-2012-olympic-medals-hd-wallpaper

یاریگا-ئه‌گه‌ر مه‌دالیاکانی ئۆڵه‌مپیاد بکرێت به‌ پێوه‌ر ره‌نگه‌ مایکڵ فێڵپس  باشترین وه‌رزشکاری مێژووبێت .  مه‌له‌زانه‌ ئه‌مریکییه‌که‌ نه‌ک ته‌نها  له‌ پله‌ی یه‌که‌می زۆرترین مه‌دالیای ئاڵتوون دایه‌   به‌ڵکو  هیچ رکابه‌رێکی نیه‌ و خاوه‌ن پله‌ی دووهه‌م  که‌متر له‌ نیوه‌ی ئه‌وی بردووه‌ته‌وه‌.  فێڵپس هێشتا سێ یاری جیاوازی ماوه‌ له‌ ئۆڵه‌مپیادی ریۆ و ره‌نگه‌  ژماره‌که‌ی به‌رزتر ببێته‌وه‌.

ریزبه‌ندی مه‌دالیاکانی ئۆڵه‌مپیاد له‌ مێژوودا

 

ژماره‌. وه‌رزشکار نه‌ته‌وه‌ وه‌رزش ساڵه‌کان جۆری ئۆڵه‌مپیاد ره‌گه‌ز ئاڵتوون زیو برۆنز گشتی
1 مایکڵ فێڵپس
 ئه‌مریکا مه‌له‌کردن 2000–2016 هاوینه‌ نێر 21 2 2 25
2 لاریسا لاتینا
 یه‌کێتی سۆڤیه‌ت جیمناستیک 1956–1964 هاوینه‌ مێ 9 5 4 18
3 پاڤۆ نورمی
 فینله‌ندا پێشبڕكێ 1920–1928 هاوینه‌   نێر 9 3 0 12
4 مارک سپیتز
 ئه‌مریکا مه‌له‌کردن 1968–1972 هاوینه‌ نێر 9 1 1 11
5 کارڵ لویس
 ئه‌مریکا پێشبڕکێ 1984–1996 هاوینه‌ نێر 9 1 0 10
6 ئۆلی بیۆرندالین
 نه‌رویژ یاری سه‌ر به‌فر 1998–2014 زستانه‌ نێر 8 4 1 13
7 بیۆرن دایهلی
 نه‌رویژ خلیسکانی سه‌ به‌فر 1992–1998 زستانه‌ نێر 8 4 0 12
7 بیرگیت فیشه‌ر
 ئه‌ڵمانیا پێشبڕكێی به‌له‌م 1980–2004 هاوینه‌ مێ 8 4 0 12
9 ساواو کاتۆ
 ژاپۆن جیمناستیک 1968–1976 هاوینه‌ نێر 8 3 1 12
کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply