روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی باشترینه‌کانی ئه‌ورووپا

شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانه‌که‌ له‌ مۆناکۆ

شوێنی به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانه‌که‌ له‌ مۆناکۆ

یاریگا-له‌گه‌ڵ  راگه‌یاندنی هه‌ر براوه‌یه‌ک یاخود کاندیدێک بۆ خه‌ڵاتێکی تاکه‌که‌سی ، هه‌میشه‌ بۆچوونێکی دژ هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان .  ئه‌مڕۆ دواین سێ کاندید بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا راگه‌یه‌ندران و ناوی لیۆ مێسی تێدانه‌بوو.

هه‌میشه‌ دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان ئه‌و پرسیاره‌ هه‌ڵده‌دات که‌ ئایا له‌سه‌ر چ پێوه‌رێک  یاریزانه‌کان دیارده‌کرێن ؟  له‌ راستیدا ئه‌مه‌ هه‌ڵبژاردنێک نیه‌ له‌سه‌ر پێوه‌رێکی دیاریکراو ده‌نگ بدرێت به‌ڵکو ئه‌و ٥٥ وڵاته‌ی ئه‌ندام له‌ یوفا هه‌ریه‌که‌یان رۆژنامه‌نووسێک دیاری ده‌کات و هه‌ر رۆژنامه‌نووسه‌ و  به‌ پێوه‌ری خۆی ده‌نگ ده‌دات.

  • بۆ تۆپی پێی پیاوان ٥٤ رۆژنامه‌نووس مافی ده‌نگدانیان هه‌بوو ئه‌مساڵ ، بۆ ئافره‌تانیش ٢٠ رۆژنامه‌نووس
  • هه‌ر رۆژنامه‌نووسێک  ناوی پێنج یاریزان ده‌نووسێت. ئه‌وه‌ی له‌ پله‌ی یه‌که‌مدا نوسرابێت   پێنج خاڵ وه‌رده‌گرێت ، دووهه‌م چوار خاڵ و سێهه‌م سێ خاڵ و به‌و جۆره‌
  • ئه‌و سێ یاریزانه‌ی زۆرترین خاڵ کۆده‌که‌نه‌وه‌ هه‌ڵده‌بژیردرێن بۆ قۆناغی داهاتووی ده‌نگه‌کان ( ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندران)
  • جارێکی دیکه‌ هه‌ڵبژاردن ده‌کرێته‌وه‌ له‌ نیوان ئه‌و سێ یاریزانه‌دا.  براوه‌یان له‌ ٢٥ی ئه‌م مانگه‌دا راده‌گه‌یه‌ندرێت هاوکات له‌گه‌ڵ راکێشانی تیروپشکی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا