سه‌رۆكی فیفا له‌ 2026 به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت

0

infantino-arrives-nigeria_1zy8fyrs93wq1kxnphaw7wbmn

جیانی ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان دووپاتیكرده‌وه‌ له‌ جامی جیهانی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان بۆ 40 هه‌ڵبژارده‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌، به‌مه‌ش ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی له‌سه‌رخۆی كێشایه‌وه‌ كه‌ باسیان له‌وه‌ ده‌كرد له‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆی پاشگه‌زببێته‌وه‌ كه‌ به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ وڵاتانی ئه‌ندامی فیفای دابوو، دوای ئه‌وه‌ی له‌ نایجیریا له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند فراوانكردنی جامی جیهانی و زیادكردنی كورسیه‌كانی ئه‌فریقیا له‌ ساڵی 2026 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئینفانتینۆ وتی “له‌جامی جیهانی 2018 و 2022 هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناكرێت، به‌ڵام پێویسته‌ ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان له‌ جامی جیهانی بۆ 40 هه‌ڵبژارده‌ زیاد بكرێت، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ش دوو هه‌ڵبژارده‌ی دیكه‌ له‌ ئه‌فریقیا بۆ جامی جیهانی زیاد ده‌كرێـت.

هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یدا بۆ نایجیریا سه‌رۆكی فیفا چاوی به‌ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ كه‌وت و دروشمی فیفای كرده‌ دیاری نایجیریا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply