دوو یاریزانی ئەیسی میلان گەشتی ئەمریکا ناکەن

یاریگا-یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا، بە مەبەستی ئامادەکارییەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو گەشتی ووڵاتی ئەمریکا دەکەن بۆ ئەنجامدانی مەشق و راهێنانەکانیان.

پێگەی فەرمی ئەیسی میلان، سەبارەت بە لیستی یاریزانانی بانگهێشتکراو بۆ ئەم گەشتە، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە، بەرپرسانی یانە لەسەر داوای ڤیچێنزۆ مۆنتێلای راهێنەر، ناوی یاریزانانیان بۆ ئەم گەشتە بڵاوکردۆتەوە و ناوی هەریەک لە یاریزانان کارلۆس باکای هێرشبەری کۆلۆمبی و ماتیا دی سیکیلیۆی ئیتاڵی سڕیتەوە، بۆیە ئەم دوو یاریزانە لە ئیتاڵیا دەمێننەوە تا ئەو کاتەی داهاتوویان یەکلایی دەبێتەوە.

ماوەی رابردوو دەنگۆی بەهێز هەبوون باکا ریزەکانی رۆسێنەری جێبێڵێت، بەڵام یاریزانی کۆلۆمبی شەوی رابردوو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردۆتەوە و ئەمرۆ بە پێچەوانەوە ناوی لە گەشتی یانەکەی تۆمار نەکراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر