زیدان کۆتایی بە ھەموو شتێکی ھێنا

0
پۆل پۆگبا

پۆل پۆگبا

یاریگا
زینەدین زیدان, راھێنەری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا باس لە تواناکانی پۆل پۆگبای ھاونیشتیمانی دەکات و لە ھمان دەمدا دەلێت کە تیپەکەی ھیچ شوێنێکی بۆ ئەو یاریزانە نیە.

زیدان کە لە شاری مۆنتریالی کەنەدا خەریکی ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێن, باس لەو دەنگۆیانەی رابردوو دەکات و دەڵێت, راستە ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە ھەیە ئێمە دەمانەوێت پۆگبا بۆ ریزەکانمان بگوازینەوە, بەڵام ئێمە تیپەکەمان ھیچ کێشەیەکی نیە, بۆیە من پێموایە لەم کاتەدا یانەکەمان پێویستی بە پۆگبا نیە.

راھێنەری فەرەنسی لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا ئەوەشی گووت” پۆگبا یاریزانێکی لێھاتوویە و بوونی لەھەر تیپێک گرەنتی باشتر یاریکردنە, بەڵام ئێمە پێکھاتەیەکی تەواو بە تایبەت لە ناوەراتسکاری یاریگامان ھەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply