هێزە ئەمنییەکانی بەڕازیل مەشقی تایبەت لەسەر بەرانگاربوونەوەی تیرۆر دەکەن

0
لۆگۆی ئۆلۆمبیادی ڕیۆ

لۆگۆی ئۆلۆمبیادی ڕیۆ

یاریگا

بەپەرسانی هێزە ئەمنییەکانی بەرازیل، ڕایانگەیاند کە هێزەکانیان سەرقاڵی وەرگرتنی مەشقی تایبەتن بۆ ئەوەی لەکاتی بەڕێوەچوونی ئۆلۆمپیادی ڕیۆ ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی تیرۆریستان ببنەوە.

لم بارەیەوە، سەرچاوەکانی ئاسایشی بەڕازیل ئاماژەیان کرد کە زیاتر لە 500 کەس لە ئەندامانی پۆلیس و سوپا لە مەشقەکاندا بەشداربوون، کە تێیدا ڕاهێنان لەسەر ئاگر کەوتنەوە و تەقە کردن و بەرپەرچ دانەوەی تەقاندنەوەی بۆمبی جۆراو جۆر کرا.

پێشتر ڕێکخراوی توندرەوی داعش هەڕەشەی لە بەڕازیل کردبوو، بەوەی کە کارە تیرۆریستییەکانی لەکاتی بەڕێوەچوونی یارییەکانی ئۆلۆمپیادی ڕیۆ ئەنجام دەدات، بۆ ئەم مەبەستەش حکومەتی بەڕازیلی بایەخێکی تایبەت بە لایەنی ئەمنی دەدات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply