١٨ ژماره‌ی پێوانه‌یی و ئاماری یۆرۆی ٢٠١٦

جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌ورووپای ٢٠١٦ له‌ فه‌ڕه‌نسا کۆتایی هات به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ژماره‌ی پێوانه‌یی و ئاماری به‌دوای خۆیدا به‌جێهێشت.  به‌ ژماره‌ به‌شێک له‌و ئارامانه‌ به‌م جۆره‌ن

  • سفر :  یه‌که‌م جاره‌ له‌ مێژووی یۆرۆ دا یاری کۆتایی له‌ کاتی یاساییدا بێ گۆڵ کۆتایی بێت
  • ١ : یه‌که‌م جامی فه‌رمی بوو بۆ پۆرتوگال
  • ٤ : ئارۆن رامسی و ئێدین هه‌زارد  زۆرترین ئاسیست و پاسی کاریگه‌ریان هه‌بوو
  • ٦ : ئه‌نتۆنیۆ گریزمان  بووه‌ خاوه‌نی به‌رزترین ژماره‌ی گۆڵ له‌ یه‌ک پاڵه‌وانێتی یۆرۆدا ، پێش ئه‌و ته‌نها پلاتینی ئه‌و ژماره‌ گۆڵه‌ی تۆمارکردووه‌.
  • ئۆلیڤەر جیرۆ لەگەڵ گریزمان

    ئۆلیڤەر جیرۆ لەگەڵ گریزمان

  • ٩ : کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژماره‌ی گۆڵه‌کانی له‌گه‌ڵ میشێل پلاتینی یه‌کسانکرده‌وه‌ وه‌کو گۆڵکاری مێژویی پاڵه‌وانێتییه‌که‌. هه‌روه‌ها یه‌که‌م یاریزانه‌ له‌ چوار یۆرۆی جیاواز گۆڵ تۆماربکات.
  • ١٨ : ریناتۆ سانچێز بووه‌ لاوترین یاریزان له‌ یاری کۆتایی یۆرۆ به‌شداری بکات به‌ ١٨ ساڵ و ٣٢٨ رۆژ، ژماره‌ی پێوانه‌یی پێشوو به‌ ناوی رۆناڵدۆوه‌ بوو.
  • ٢١: رۆناڵدۆ خاوه‌نی زۆرترین ژماره‌ی یاریکردنه‌ له‌ یۆرۆ دا
  • ٢٧ : ژماره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌کانی هانیس هاڵدۆرسۆنی گۆڵپارێزی ئایسله‌ندا بوو له‌ یۆرۆ دا.
  • ٣٢.٨: کینگسلی کۆمان خێراترین یاریزانی یۆرۆ بوو   کاتێک گه‌یشته‌ ٣٢.٨ کم/کاتژمێر . دوای ئه‌و یانیک کوراسکۆی یاریزانی به‌لجیکا بوو به‌ ٣٢.٣ کم/کاتژمێرێک
  • ٤٠ :  گابۆر کیراڵی گۆڵپارێزی هه‌نگاریا بووه‌  به‌ ته‌مه‌نترین یاریزان له‌ کۆتاییه‌کانی یۆرۆ به‌شداری بکات به‌ ٤٠ ساڵ و ٨٦ رۆژ.

  • ٤١:  بردنه‌وه‌که‌ی پۆرتوگال له‌ فه‌ڕه‌نسا ، یه‌که‌م بردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ بوو به‌رامبه‌ر فه‌ڕه‌نسا له‌ ٤١ ساڵی رابردوو
  • ٥٦: دۆڕانه‌که‌ی ه‌ڕه‌نسا ، یه‌که‌م دۆڕانیان بوو له‌ پاڵه‌وانێتییه‌کی فه‌رمیدا له‌ خاکی خۆیان له‌ ٥٦ سالی رابردوودا.
  • ٦٦.٦٧% :  له‌ هه‌ر سێ لێدانێکی سزا له‌ کاتی یاریدا   یه‌کێکیان گۆڵ نه‌بوو.  هه‌ریه‌ک  له‌ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ، سێرجیۆ رامۆس ، ئه‌لیکسه‌نده‌ر دراگۆڤیج ، مه‌سوت ئۆزیل  گۆڵیان نه‌کرد. ئه‌وه‌ش خراپترین رێژه‌یه‌ له‌ ساڵی ١٩٧٢ ـه‌وه‌ که‌ ئه‌وسا رێژه‌که‌ ٥٠% بوو
  • ١٠٠ : گۆڵه‌که‌ی  لێڤاندۆڤێسکی له‌ پۆرتوگال دوای ١٠٠ چرکه‌ دووهه‌م خێراترین گۆڵه‌ له‌ مێژووی کۆتاییه‌کانی یۆرۆ. یه‌که‌م به‌ ناوی دمیتری کیریچینکۆ وه‌یه‌ به‌ گۆڵه‌که‌ی رووسیا له‌ یۆنان پاش ٦٧ چرکه‌

Robert Lewandowski (Poland)

 

  • ١٠٨ : ژماره‌ی گۆڵه‌کان بوو له‌ میانه‌ی یۆرۆ دا و له‌ ٥١ یاری . به‌ رێژه‌ی ٢.١٢ گۆڵ بۆ هه‌ر یارییه‌ک. که‌متربوو له‌ رێژه‌ی گۆڵه‌کانی یۆرۆی ٢٠١٢ که‌ ٢.٤٥ بوو.
  • ٦٠٠ : گۆڵه‌که‌ی نانی به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا   ، ٦٠٠ هه‌مین گۆڵی مێژووی یۆرۆ بوو.
  • ٧٢٠ : پۆرتوگال ٧٢٠ خوله‌ک له‌ یۆرۆدا یاریکرد پاش ئه‌وه‌ی سێ له‌ یارییه‌کانی گه‌یشته‌ کاتی زیادکراو ، ئه‌وه‌ش زۆرترین خوله‌که‌ له‌ مێژووی پاڵه‌وانێتیه‌کی یۆرۆ بۆ هه‌ڵبژارده‌یه‌ک. رووی پاتریسیۆ سه‌رجه‌م ٧٢٠ خوله‌که‌که‌ یاری کرد.
  • ٢،٤٢٧،٣٠٣ :  ژماره‌ی ئاماده‌بووانی هانده‌ران بوو له‌ یۆرۆ دا . به‌ رێژه‌ی ٤٧،٥٩٤ بۆ هه‌ر یارییه‌ک. به‌رزترینه‌ له‌ ساڵی ١٩٨٨ ـه‌وه‌ که‌ ئه‌وکات ته‌نها هه‌شت تیپ به‌شداریان ده‌کرد.

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply