وادەی سەرەتایی دوورکەوتنەوەی رۆنالدۆ دیاریکرا

کریستیانۆ رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ, لە یاری شەوی رابردووی ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر فەرەنسا لە یاری کۆتایی یۆرۆی٢٠١٦ تووشی پێکان بوو, بۆیە پشکنینە سەرەتاییەکان دەریدەخەن لەوانەیە یەک مانگ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

رۆنالدۆ ئەمرۆ چەند پشکنینی سەرەتایی بۆی ئەنجامدراوە, بۆیە پشکنینە سەرەتاییەکان دەریدەخەن ئەو یاریزانە بۆ ئەوەی لە پێکانەکەی رزگاری ببێت, پێویستە یەک مانگ خانەنشین ببێت, بەم ھۆیەوە پێشبینی دەکرێت کریس لە یاری سوپەری ئەوروپا, بەرامبەر یانەی سێڤییای ئیسپانیا بەشداری نەکات.

دۆن لە یاری فینالی یۆرۆ بە ھۆی لێدانێکی دێمیتری پایێت, بە ناچاری لە گێمی یەکەم یاریگای جێھێشت و نەیتوانی لە یاریکردن بەردەوام بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر