پێگەی یوێفا باشترین یاریزانی یۆرۆ دەستنیشان دەکات

یوێفا

یوێفا

یاریگا
دێمێتری پایێت, یاریزانی ھەڵبژاردەی فەرەنسا بە پێ ئامارەکانی مالپەری یوێفا بێت, باشترین یاریزانی یۆرۆی 2016ـیە.

پێگەی فەرمی یوێفا ئاماری گشت یاریزانانی بەشداربوو لە یۆرۆی 2016ـی فرانسای بڵاوکردۆتەوە, لەو ئامارانەدا دەرکەوتووە کە پایێت باشترین ئاستی پێشکەش کردووە, بەم ھۆیەوە لەو ریزبەندییە لە پلەی یەکەمی باشترین یاریزانان دێت, ھەروەھا لە پلەکانی دیکەش, ھەریەک لە یاریزانان ئانتوان گریزمان, گاریت بەیل و تۆنی کروس دێن.

پایێت بە تۆمار کردنی سێ گۆل بۆ کەڵەشێرەکان, رۆلێکی کاریگەری ھەبوو لە سەرکەوتنیان بۆ یاری کۆتایی یۆرۆ, بەڵام لەم یارییەدا نەیتوانی ئاستی جارانی پێشکەش بکات و نیوەی دووەم یاریگای حێھێشت.

دێمێتری پایێت

دێمێتری پایێت

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر