لە رۆژێکی وەک ئەمرۆ، زەیدان کرستیانۆی دورخستەوە لە مۆندیال

یاریگا- ١٠ ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێکی وەک ئەمرۆ، فەرەنسا بە سەرکردایەتی زەیدان، پۆرتوگالی دورخستەوە لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٠٦، کە لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدرا.

یاریەکە لە یاریگای ئەلیانز ئارینا ئەنجامدرا، لە خولەکی ٣٣ دا فەرەنسیەکان بە تاکە گۆڵی زەیدان پێشکەوتن، کە بە لێدانی سزا تۆماریکرد، فەرەنسا بەو تاکە گۆڵە گەشتە یاری کۆتایی پۆرتوگالیش ماڵئاوایکرد.

لە ماوەی ٢ ساڵدا و لە تەمەنێکی لاویەتیدا، دووەم شکستی گەورەی لەسەر یەکبوو بۆ کریستیانۆ، کە لە ساڵی ٢٠٠٤، لە یاری کۆتایی یۆرۆش نازناوەکەیان لە دەست دا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی یۆنان.

دوای ١٠ ساڵ بەسەر ئەم روداوە، زەیدان راهێنەری کریستیانۆیە لە یانەی ریاڵ مەدرید.

بینەری ڤیدیۆی لێدانە سزایەکەی زەیدانبن

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر