یۆسین بۆڵت بەهۆی پێکان لە پاڵاوتنەکانی ئۆلۆمبیادی ڕیۆ دەکشێتەوە

0
یۆسین بۆڵت

یۆسین بۆڵت

یاریگا
لەکاتی ئەنجامدانی پالاوتنەکانی نێوان یاریزانەکانی گۆڕەپان و مەیدانی جاکایکا بۆ دەستنیشان کردنی پێکهاتەی ئۆلۆمبیاد، (یۆسین بۆڵت) خێراترین پیاوی جیهان، تووشی پێکان هات و لە کێبڕکێکان پاشە کشەی کرد.

لەم بارەیەوە، (ڤۆکەر) بەڕێوەبەری کارەکانی بۆڵت ئاشکرای کرد، کە پاڵەوانی جیهان بۆ ڕاکردنی 100 مەتر و 200 مەتر تووشی هەڵزڕانی ماسوولکەکانی ڕانی هاتووە، بۆیە ناتوانێت لە پاڵاوتنەکان بەردەوام بێت، بەڵام ئەو پێکانە واتای ئەوە نییە کە بۆڵت لە ئۆلۆمپیادی ڕیۆ بەشداری ناکات، لەبەر ئەوەی یاساکانی جامیکا ڕێگە دەدات کە یاریزانێک بە بێ پالاوتن بەشداری ئۆلۆمپیاد بکات، بەمەرجێک هۆکاری بەشداری نەکردنی پاڵاوتنەکان پێکان بێت.

سەبارەت، بەو ڕووداوە بۆڵت ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدات بە زووترین کات ئامادە بێت، بۆ ئەوەی بەر لە دەستپێکی ئۆلۆمپیادی بەڕازیل لە باشترین بارودۆخ دا بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply