ئارسێنال داوایەکی یوڤێنتوس رەتدەکاتەوە

چیچاریتۆ

چیچاریتۆ

یاریگا
ماوەیەکە بەرپرسانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا, لە پێناو گوساتنەوەی ئالێکسس سانچێز, ھێرشبەری چیلیایی یانەی ئارسێنال, گفتوگۆ لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە دەکەن, بەڵام بەرپرسانی ئارسێنال ھەموو ئەو ھەوڵانە رەتدەکەنەوە.

لەمبارەیەوە جیان لۆکا دی مارتزیۆ, شارەزا لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان بڵاویدەکاتەوە, دوای ئاگاداربوونی بەرپرسانی ئارسێنال لە ھەوڵەکانی یانەی ئیتاڵی, پێیان راگەیاندوون بە ھیچ شێوەیەک دەستبەرداری سانچێز نابن, ھەربۆیە پێدەچێت بەرپرسانی خانمە پیرەکە کۆتایی بە ھەوڵەکانیان بھێنن و بەرەو ئامانجەکانی دیکەیان بچن.

ئەو شارەزایە ئەوەشی ئاشکر کردووە, خانمە پیرەکە بۆ گواستنەوەی ھێرشبەرێک بەردەوامن, بۆیە پێدەچێت ئەمجارەیان ھەوڵ بۆ گواستنەوەی چیچاریتۆ, ھێرشبەری مەکسیکی یانەی بایەر لیڤەر کۆزنی ئەڵمانیا بدەن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply