ئێل کلاسیکۆ ئەمجارەیان لە پێناو ناوەراستکارێک

فرانسا

فرانسا

یاریگا
بەرپرسانی ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدریدی ئیسپانیا, رکابەرییانە لەسەر بەدەست ھێنانی تواناکانی ئێنگۆلۆ کانتێ, ناوەراستکاری فرانسی یانەی لیستەر سیتی ئینگڵتەرا.

جیانلۆکا دی مارتزیۆ, شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرای دەکات, بەرپرسانی ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید, رکابەرییانە لەسەر گواستنەوەی کانتێ, بۆیە دەگوترێت بەرپرسانی ئەو دوو یانەیە لە ھەوڵی ئەوەدان دەست بە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانە بریتانیەکە بکەن.

دی مارتزیۆ ئەوەشی بڵاوکردەوە, نوێنەرەکانی کانتی داوایان لە بەرپرسانی لیستەر کردووە, بڕی ھەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ناوەراستکاری یانەکەیان لە ٢٠ ملیۆن پاوەندەوە زیاد بکەن.

ئێنگۆلۆ کانتێ

ئێنگۆلۆ کانتێ

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply