رۆما بەرگریکارێکی مانچێستەر سیتی بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە

پابلۆ زابالێتا

پابلۆ زابالێتا

یاریگا
بەرپرسانی یانەی رۆمای ئیتاڵیا بۆ وەرزی داھاتوو لە ھەوڵی ئەوەدان بەرگریکارێک بۆ بالچی راستی یانەکەیان بگوازنەوە, بۆیە ماوەیەکە ھەوڵ بۆ پابلۆ زابالێتا بەرگریکاری ئارجانتینی یانەی مانچێستەر سیتی دەدەن.

لەمباریەوە جیان لۆکا دی مارتزیۆ, شارەزا لە بزاری گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرای دەکات, بەرپرسانی یانەی ئیتاڵی لەگەڵ زابالێتا گەیشتونەتە رێکەوتن, تەنھا ئەوەی ماوەی رازیکردنی بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتیە, ئەوانیش دەیانەوێت پەلە نەکەن لەو بریارە.

ئەو شارەزایە ئەوەشی بڵاوکردەوە, بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیاش دەیانەوێت دەست بە ھەوڵەکانیان بکەن, بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری ئارجانتینی.

پابلۆ زابالێتا

پابلۆ زابالێتا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر