سێڤییا ئۆفەرێکی پاریس سانجێرمان رەتدەکاتەوە

گرزیگۆرز کریچۆویاک

گرزیگۆرز کریچۆویاک

یاریگا
بەرپرسانی یانەی سێڤییای ئیسپانیا, ئۆفەرێکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسیان رەتکردەوە کە بۆ دەستبەرداربوون لە گرزیگۆرز کریچۆویاک ناوەراستکاری پۆلەندی یانەکەیان.

پێگەی ” RMC” بڵاویکردەوە, بەرپرسانی پاریس سانجێرمان بۆ بەدەست ھێنانی تواناکانی کریچۆویاک, ناوەراستکاری پۆلەندی یانەی سێڤییای ئیسپانیا, ئۆفەرێکیان بە بڕی ٢٥ ملیۆن یورۆ پێشکەش بە یانە ئیسپانیەکە کردووە, بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە رەتدەکەنەوە دەستبەرداری ببن.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە, پێدەچێت بەرپرسانی ئەندەلۆسی بە بڕی کەمتر لە ٤٥ ملیۆن دەستبەرداری ببن, ھەربۆیە چاوەروان دەکرێت لە داھاتوو گفتوگۆکان لە نێوان ھەردوولا بەردەوام بن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر