ریال مەدرید داوای راھێنەرەکەی ئۆلێمپیک لیۆن دەکات

ئانتۆنیۆ پینتۆس

ئانتۆنیۆ پینتۆس

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا, دەیانەوێت ئانتۆنیۆ پینتۆس راھێنەری جەستەیی یانەی لیۆنی فەرەنسا بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی ” Marca”ـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە, سەسەرای ئەوەی پینتۆس راھێنەری جەستەیی ئیتاڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی فەرەنسی نوێکردەوە, بەرپرسانی ریال مەدرید ھەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن, بۆیە لەسەر داوای زیدانی راھێنەر پێدەچێت ناوبراو گرێبەستەکەی ھەڵوەشێنتەوە و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی شاھانەوە بکات.

پینتۆسی تەمەن ٥٢ ساڵان, پێشتر لە ریزی یانەکانی یوڤێنتوس, ئۆدینیزێ و مۆناکۆ کاری راھێنەرایەتی کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر