پۆگبا سبەی داھاتووی یەکلایی دەکرێتەوە

پۆل پۆگبا

پۆل پۆگبا

یاریگا
پۆل پۆگبا, یاریسازی فەرەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا بە ئاستە بەرزەکەی وەرزی رابردووی, چەندین یانەی ناچار کردووە ھەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.

ئەمرۆ رۆژنامەی “Sky Sport”ـی ئیتاڵیا ئاشکرای کردووە, مینۆ رایوڵا بەرێوەبەری کارەکانی پۆگبا بریاروایە سبەی دوو شەممە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئیتاڵی کۆببێتەوە, بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی داھاتوو یارسازە فەرەنسیەکە, بۆیە چاوەروان دەکرێت لەو دانیشتنەدا ھەموو شتێک یەکلایی بکرێتەوە.

سەرەرای ئەوەی ماوەی رابردوو چەندینجار بەرپرسانی خانمە پیرەکە رەتیانکردۆتەوە دەستبەرداری پۆگبا ببن, بەڵام ئۆفەرە بە نرخەکەی یانەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا و ریال مەدریدی ئیسپانیا, ھەموو پێوەرەکانی تێکداوە و پێدەچێت بەرپرسانی خانمە پیرەکە لەو بریارەیان پاشگەز بکەنەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply