هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێڕاق ڕووبەڕووی زینیتی ڕووسیا دەبێتەوە

0

 

بەشێک لە مەشفەکانی هەڵبژاردەی عێراق

بەشێک لە مەشفەکانی هەڵبژاردەی عێراق لەسەر سنووری ئەڵمانیا و نەمسا

یاریگا

لە میانەی خۆئامادەکارییەکانی هەلبژاردەی ئۆلۆمپی عێڕاق بۆ ئۆلۆمپیادی ڕیۆ دی جانیرۆ، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە هەڵبژاردەکە بەرانبەر یانەی زینیتی ڕووسیا یاری بکات.

لە سێیەمین یاری دۆستانەی خۆئامادەکاریدا، بڕیارە سەعات 5 ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە یاریگای شاری (فوگل) نزیک شاری میونخی ئەڵمانیا، هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێڕاق بەرانبەر یانەی زینیتی ڕووسی یاری بکات، ئەم یارییەش بەهۆی بەهێزی یانە ڕووسییەکە گرنگییەکی زۆری بۆ هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی عێڕاق دەبێت.

پێشتر هەلبژاردەی ئۆلۆمپی عێڕاق بە ئەنجامی 4-0 لە یانەی سانتا مالۆمای ئاندۆرای بردەوە لە یاری دووەمیش توانی بە تاکە کۆڵێک لە یانەی fc horn کە یانەیەکی پلە دووی نەمسایە بباتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply