یانە گەورەکانی ئەوروپا بەرگریکارەکەی ڤۆلڤسبۆرگیان دەوێت

0
ڕیکاردۆ ڕۆدریگێز

ڕیکاردۆ ڕۆدریگێز

یاریگا

دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ یانەی ڤۆلڤسبۆرگ و هەلبژاردەی سویسڕا، یانە گەورەکانی ئەوروپا چاویان بڕیوەتە (ڕیکاردۆ ڕۆدڕێگز) و خوازیارن لە وادەی گواستنەوەی هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

پێگەی “fichajes” ی ئسپانیا بڵاویکردووەتەوە، کە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان و رۆما و ناپۆلی و ئارسنال هەوڵ دەدەن ئەو بەرگریکارە بۆ یاری کردن لە ڕیزەکانیان ڕازی بکەن.

بەپێی سایتەکە، یانەی ئاڕسناڵی ئینگلیزی لە هەموو یانەکانی دیکە لەو یاریزانە نزیکتر بووەتەوە، بۆیە ڕەنگە لەبەرانبەر 40 ملیۆن یۆرۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەی تۆپچیەکان لە هاوینی ئەمساڵ ڕووناکی ببینێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply