بەپەلە: ئیبراھیمۆڤیچ یانەکەی وەرزی داھاتووی ئاشکرا دەکات

0
زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ

زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ

یاریگا
زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ, دوای وازھێنانی یەکجاری ریزەکانی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی و دوورکەوتنیان لە یۆرۆی٢٠١٦, پێدەچێت رۆژی ھەینی بەرەو شاری مانچێستەر گەشت بکات.

جیانلۆکا دی مارتزیۆ, شارەزا لە بازاری گواستنەوەکان ئاشکرای دەکات, زلاتان ئێستا لە مۆنتیکارلۆی مۆناکۆیە و لەگەڵ مینۆ رایۆلا, بەرێوەبەری کارەکانی راوێژ دەکات و دواتر رۆژی ھەینی بە مەبەستی پەیوەندی کردن بە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد, بەرەو بریتانیا بەرێدەکەوێت.

ئەو شارەزایە ئەوەشی ئاشکرا کردووە, پێشتر لەسەر داوای خۆزێ مۆرینیۆی راھێنەری پۆرتوگالی شەیتانە سوورەکان, کۆتاییان بە ھەموو شتێک ھێناوە, بۆیە چاوەروان دەکرێت بەم زووانە ھەواڵی گواستنەوەی ئیبرا یەکلایی بکرێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply