ریال مەدرید لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی برازیلی بێ ھیوا دەکرێت

نێیمار داسیلڤا

نێیمار داسیلڤا

یاریگا
ماوەیەکە دەنگۆیەکی بە ھێز ھەیە نێیمار داسیلڤا, ئەستێرەی برازیلی یانەی بارسێلۆنای لەلایەن بەرپرسانی ریال مەدریدەوە گرنگی پێدەدرێت, بەڵام باوکی ئەو یاریزانە بەرپرسانی ئەو یانەیە بە تەواوی نا ئومێد دەکات.

ئەمرۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “Fox Brasil” باوکی نێیمار سەبارەت بە داھاتووی کورەکەی گوتی” ماوەیەکە لە ھەوڵی ئەوەداین گرێبەستەکەی نێیمار لەگەڵ بارسێلۆنا ونوێبکەینەوە, بەڵام تا ئێستا ئەو پرۆژەیە یەکلایی نەبۆتەوە, سەرەرای ئەوەی چەندین گرێبەستی گەورە لە یانەکانی ترەوە پێمان گەیشتووە.

باوکی نێیمار لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا کورەکەی چانسی ئەوەی ھەیە پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات گوتی” ریال مەدرید؟ دڵنیاتان دەکەمەوە ئەو یانەیە ھیچ چانسێکی بۆ بەدەستھێنانی ئەو یاریزانە نیە.

نێیمار

نێیمار

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر