ھاندەران تا ئێستا بەم شێوەیە بەشدارییان لە راھێنانەکان نەکردووە

هاندەرانی ئەهلی میسر

هاندەرانی ئەهلی میسر

یاریگا
ھاندەرانی یانەی ئەھلی میسر, بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراو بۆ بینینی راھێنانەکانی یانەکەیان, بەشدارییان لە یەکەی مەشق و راھێنەکانیان کرد.

یانەی میسری بە کۆکردنەوەی ٧١ خال و بە جیاوازی پێنج خال لەگەڵ یانەی دووەم لە سەری ریزبەندی خولی میسری دێت, ئەو یانەیە لە میسر و ئەفریقیا ھاندەرێکی زۆریان ھەیە, بۆیە لە راھێنانەکانی دوێنی نزیکەی ٧٠ ھەزار ھاندەر بە شێوەیەکی چاوەروان نەکراو بۆ پالپشتی کردنی یانەکەیان, بەشدارییان لە راھێنانەکان کرد.

لە جیھاندا بۆ یەکەمجارە بەم شێوەیە ھاندەران بۆ بینینی راھێنانی تیپەکەیان بەشداری لە یاریگادا بکەن, بۆیە دوای ئامادەبوونی ئەو رێژەیە زۆرەی ھاندەران, راھێنەری ئەو یانەیە بریاریدا راھێنانەکان بوەستێنێت.




شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply