هەوڵ بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی بەیل دەدرێت

گاریت بەیل

گاریت بەیل

یاریگا
گاریت بەیل, ھێرشبەری وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە ئاستە بەرزەکەی بەرپرسانی یانەکەی ناچار کردووە تا بیر لە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بکەن.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردەوە, بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید پرۆژەیەکیان ئامادە کردووە بۆ ئەوەی بەیل بۆ ماوەیەکی درێژ لە ریزەکانی یانەکەیان بھێلنەوە, چاوەروان دەکرێت ئەو پرۆژەیە حەوت سالی بێت, ھەربۆیە لەگەڵ کۆتایی ھاتنی یۆرۆ٢٠١٦ ئەو پرۆژەیە دەکەوێتە بواری جێ بە جێ کردن.

بەیل دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣ بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کرد, توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر