زابالێتا دەچێتە ئیتالیا

پابلۆ زابالێتا

پابلۆ زابالێتا

یاریگا
پابلۆ زابالێتا, بەرگریکاری ئارجانتینی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا وەرزی داھاتوو ریزەکانی یانەکەی بەرەو سێریا ئەی ئیتاڵیا جێدێلێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی “Gazzetta Dello Sport”ـی ئیتاڵیا ئاشکرای کردووە, بەرپرسانی یانەی رۆمای وڵاتەکەیان لە ھەوڵی ئەوەدان, زابالێتا بەرگریکاری ئارجانتینی یانەی مانچێستەر سیتی رازی بکەن, بۆ وەرزی داھاتوو پەیوەندی بە ریزی یانەکەیانەوە بکات, بۆیە چاوەروان دەکرێت ئەو بەرگریکارە وەرزی داھاتوو لە سێریا ئەی بەردەوام بێت.

زابالێتای بەرگریکاری بالی راستی یانەی ئینگلتەرایی, پێیوایە بە ھاتنی پێپ گواردیۆلا ئیتر لە پێکھاتەی سەرەکی یاری پێناکرێت, بۆیە ریزەکانی یانەکەی جێدێلێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply