بەیل: ھیچ پێویستیم بە رۆنالدۆ نیە

0
گاریت بەیل

گاریت بەیل

یاریگا
گاریت بەیل, یاریزانی ھەڵبژاردەی وێلز و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تواناکانی لە لێدانە راستەوخۆکان ئاشکرا دەکات و دەلێت” ھیچ پێویستی بە راوێژکردن لەگەڵ رۆنالدۆی ھاورێ نیە.

بەیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی وەرزشی “Goal” سەبارەت بە لێدانە راستەوخۆکانی گوتی” من شێوازی تایبەتی خۆم ھەیە و ھیچ کاتێک راوێژم لەگەڵ رۆنالدۆی ھاورێم نەکردووە, رەنگ بێت لە زۆر شتدا ئێمە ھاوشێوەی یەک بین, بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە ھەموو کاتێک راوێژ بە یەکتری بکەین و ھەوڵمداوە وەک خۆم بم”.

گۆلکاری ھەڵبژاردەی وێلز لە بەردەوامی ئاخاوتنەکانیدا ھەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە رابردوو بەردەوام راوێژی لەگەڵ رۆنالدۆ کردبێت, ئەوەشی نەشاردەوە زۆرجار راوێژییان لەگەڵ یەکتری کردووە و بیرورایان ئالوگۆر کردووە, بەڵام نەک لەسەر ھەموو شتێک.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply