ریال مەدرید لە گواستنەوەی ھێرشبەرێک نزیکبۆتەوە

0
کیتا بالدێ

کیتا بالدێ

یاریگا
سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاوییان کردەوە, بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی وڵاتەکەیان نزیکن لە گواستنەوەی کیتا بالدێ ھێرشبەری لاوی یانەی لازیۆی ئیتاڵیا.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” Mundo deportivo”ـی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە, بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید گەیشتونەتە رێکەوتن, لەگەڵ بەرپرسانی یانەی لازیۆی ئیتاڵیا, بۆ گواستنەوەی بالدێ ھێرشبەری لاوی سەنیگالی ئەو یانەیە, بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو پرۆژەیە ھەفتەی داھاتوو لە نێوان ھەردوو یانە بە فەرمی ئاشکرا بکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, بەرپرسانی یانەی مەدریدی بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ ھێرشبەری سەنیگالی گەیشتونەتە رێکەوتن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply