ئیسپانیا ماندوترین ھەڵبژاردەی یۆرۆ 2016

ئیسپانیا

ئیسپانیا

یاریگا
لە شیکردنەوەیەکی پێگەی ” CIES” دەرکەوتووە, ھەڵبژاردەی تۆپی پێ ئیسپانیا لە نێو ھەڵبژاردەکانی بەشدار لە یۆرۆی2016ـی فەرەنسا ماندوترین ھەڵبژاردەیە.

ئەو سەرچاوە شیکەرەوەییە, لە شێکردنەوەیەکدا دەریخستووە یاریزانانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا بە گشتی پێش دەستپێکردنی یۆرۆ 2016, لە خولەکانی وەرزی ئەمساڵ 885 یارییان ئەنجامداوە, لە دوای لارۆخاش ھەڵبژاردەی فرانسا دێت و یاریزانانی ئەو ھەڵبژاردەیەش 858 یارییان لە وەرزی ئەمساڵ ئەنجامداوە.

سەرچاوەکە ھۆکاری ئاست نزمی ئانتوان گریزمان, ھێرشبەری ھەڵبژاردەی فەرەنسا لە یەکەم یاری ھەڵبژاردەکەی, بۆ زۆری یارییەکانی ئەو یاریزانە گەراندەوە, ناوبراو وەرزی ئەمساڵ بە گشتی بەشداری لە 62 یاری لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر