فەرمی: گایتان پەیوەندی بە یانەیەکی ئیسپانیەوە کرد

نیکۆلاس گایتان

نیکۆلاس گایتان

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا, بە شێوەیەکی فەرمی توانیان نیکۆلاس گایتان یاریسازی ئارجانتینی یانەی بێنفیکای پۆرتوگال بۆ ریزی یانەکەیان بگوازنەوە.

رۆخێ بلانکۆس, دوای چەند گفتوگۆیەک لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پۆرتوگالی, دواجار توانیان ئامانجی دیێگۆ سیمیۆنێ راھێنەری ئارجانتینی یانەکەیان, بۆ وەرزی داھاتوو بە بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ گایتان بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

گایتان لە ساڵی 2010ـەوە لە ریزەکانی بێنفیکا یاری دەکات و لە کۆی 250 یاری 41 گۆلی بۆ یانەکەی پێشووی تۆمار کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply