بارسێلۆنا یاریزانێکی پێشووی بۆ دەگەرێتەوە

بارسێلۆنا

بارسێلۆنا

یاریگا
پێدرۆ رۆدریگێز, ھێرشبەری پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاو ئێستای چێلسی ئینگڵتەرا, لە ھەوڵی ئەوەدایە جارێکی تر بۆ ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا بگەرێتەوە.

پێدرۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ” beIN Sports “ـی قەتەری گوتی” ھەمیشە ئارەزووی ئەوەم کردووە لە بارسێلۆنا واز لە یاریکردن بھێنم, بۆیە ھەوڵ بۆ گەرانەوەی ریزەکانی ئەو یانەیە دەدەم, دەزانم کارێکی سەختە, بەڵام لەگەڵ سەرۆکی یانە قسەم کردووە و لەسەر ھەوڵەکانم بەردەوام دەبم.

ھێرشبەری ئیسپانی سێ ساڵی تر لەگەڵ یانەی چێلسی ئینگڵتەرا گرێبەستی ھەیە, بەڵام بۆ وەرزی داھاتوو ھیچ پێگەیەکی لە پێکھاتەی ئانتۆنیۆ کۆنتی راھێنەر نیە, بۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیە ھەوڵی فرۆشتنی دەدەن.

پێدرۆ رۆدریگێز

پێدرۆ رۆدریگێز

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply