ئالێگری باس لە داھاتووی مۆراتا و پۆگبا دەکات

مۆراتا و پۆگبا

مۆراتا و پۆگبا

یاریگا
ماسیمیلیانۆ ئالێگری, راھێنەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە داھاتووی ئالڤارۆ مۆراتا و پۆل پۆگبا دەکات.

ئالێگری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ” Mediaset”ـی ئیتاڵیا گوتی” داوام لە بەرپرسانی یانە کردووە, ھەوڵ بۆ ھێشتنەوەی ئالڤارۆ مۆراتای ھێرشبەری ئیسپانی بدەن, چونکە وەرزی داھاتوو پێویستیمان بەو یاریزانە ھەیە, ھەروەھا ناوبراو باسی لە داھاتووی پۆگبای فەرەنسیش کرد و بە پشت راستیەوە گوتی” دڵنیاتان دەکەمەوە, یاریسازی فەرەنسی لە ریزەکانی یانەکەمان دەمێنێتەوە, چونکە پێشتر لەگەڵ بەرپرسانی یانە لەسەر ئەوە رێکەوتووین.

بەرپرسانی خانمە پیرەکە کێشەیان دەبێت بۆ ھێشتنەوەی مۆراتا, چونکە بەرپرسانی ریال مەدرید ئیسپانیا بۆیان ھەیە, ھێرشبەری پێشووی یانەکەیان بە بڕی ٣٠ ملیۆن یورۆ بگوازنەوە ریزەکانیان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر