نێیمار لەگەڵ بارسێلۆنا تەواوی کرد

نێیمار داسیلڤا

نێیمار داسیلڤا

یاریگا
نێیمار داسیلڤا, ھێرشبەری برازیلی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی بە ھەموو شتێکی ھێناوە و گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیەدا نوێکردۆتەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی “Sport”ـی ئیسپانیا ئاشکرای کردووە, دواجار بەرپرسانی بارسێلۆنا توانیویانە کۆتایی بە پرۆژەی نوێکردەوەی نێیمار داسیلڤا بھێنن و لەگەڵ ئەو یاریزانە گەیشتنە رێکەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی, ھەربۆیە چەند رۆژی داھاتوو ئەو ھەواڵە بە فەرمی ئاشکرا دەکرێت.

ماوەی رابردوو دەنگۆی بە ھێز ھەبوون نێیمار دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنساوە بکات, بەڵام بە پێ سەرچاوەی نزیک لە یانەی کەتەلۆنی ئەو یاریزانە چەند سالێکی تر لەو یانەیە بەردەوام دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر