رۆما یاریزانێکی ریال مەدرید بۆ ریزەکانی دەگوازێتەوە

ماتیۆ کۆڤاچیچ

ماتیۆ کۆڤاچیچ

یاریگا
سەرچاوەکانی ئیتاڵیا بڵاوییان کردۆتەوە, بەرپرسانی رۆمای ئیتاڵیا لە شاری مەدریدی ئیسپانیان, بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە گواستنەوەی ماتیۆ کۆڤاچیچ, ناوەراستکاری کرواتی ئەو یانەیە.

رۆژنامەی ” La Gazzetta dello Sport ” بڵاویکردەوە, والتەر ساباتینی بەرێوەبەری وەرزشی گورگەکان, ئەمرۆ بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە گواستنەوەی کۆڤاچیچ, سەردانی شاری مەدریدی ئیسپانیای کردووە, ھەربۆیە چاوەروان دەکرێت ناوەراستکاری کرواتی تا چەند سەعاتی داھاتوو بە شێوەیەکی فەرمی, بگەرێتەوە سێریا ئەی ئیتاڵیا.

بەرپرسانی رۆما پاش ئەوەی میرالیم پیانیچی ناوەراستکاری یانەکەیان لەدەستدا, بۆ شوێن گرتنەوەی ئەو یاریزانە دەیانەوێت کۆڤاچیچ بگوازنەوە ریزەکانیان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر