مێکیتاریان یانەی داھاتووی ئاشکرا دەکات

0
ھێنریک مێکیتاریان

ھێنریک مێکیتاریان

یاریگا
ھێنریک مێکیتاریان, ھێرشبەری ئەرمەنی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە و دەیەوێت وەرزی داھاتوو, لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا یاری بکات.

ئەمرۆ پێگوە وەرزشی “BBC” سپۆرت ئاشکرای کردووە, بۆ بەرپرسانی دۆرتمۆند روون بۆتەوە مێکیتاریان نایەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە, بۆیە لە ھەوڵی ئەوەدان پێش کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لە ساڵی ٢٠١٧, پارەیەکی باش لە فرۆشتنی بەدەست بێنن, یاریزانی ئەرمەنیش ھیوا دەخوازێت لە ریزەکانی مانچێستەر یونایتد و لەگەڵ مۆرینیۆی پۆرتوگالی کار بکات.

ساڵی ٢٠١٣, بەرپرسانی یانەی ئەڵمانی بۆ گواستنەوەی مێکیتاریان ٢٧,٥ ملیۆن یورۆیان خەرجکردووە, بۆیەش دەخوازن ئەو بڕە پارەیە بەدەست بێننەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply