ڤالێنسیا یاریزانێکی گواستەوە ریزەکانی

ئامادۆ دیاوارا

ئامادۆ دیاوارا

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا توانیویانە ئامادۆ دیاوارا, ناوەراستکاری گینیایی یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵیا بگوازنەوە ریزەکانیان.

جیانلۆکا دی مارتزیۆ, رۆژنامەنوسی شارەزا لە بواری گواستنەوەی یاریزانان ئاشکرای دەکات, بەرپرسانی یانەی ڤالێنسیای ئیسپانیا توانیویانە دیاوارا رازی بکەن وەرزی داھاتوو لە ریزی یانەکەیان یاری بکات, ھەربۆیە چاوەرێ وەڵامی بەرپرسانی یانەی بۆلۆنیا دەکەن و پێدەچێت رۆژی ھەینی داھاتوو ئەو پرۆژەیە یەکلایی بکرێتەوە.

دیاوارای تەمەن ١٨ ساڵ, بە ھۆی ئاستە بەرزەکەی لە ساڵی رابردوو سەرنجی زۆرێک لە یانەکانی بۆ خۆی راکێشاوە, ھەربۆیە چەندین یانە لەسەر ھێلن بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر