رۆنالدۆ: ئایسلەندییەکان بروایان بەم ئەنجامە نەبوو

کریستیانۆ رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ, یاریزانی ھەڵبژاردەی پۆرتوگال, دوای یەکسانبوونی ھەڵبژاردەکەی لە یەکەم یاری یۆروی ٢٠١٦, باسی لە یارییەکە کرد و یاریزانانی یانەکەی بە کەم ئەزموون ناوبرد.

رۆنالدۆ دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکە و لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا گوتی” بە درێژایی یارییەکە, یاریزانانی ئێمە ھەوڵێکی زۆریاندا بۆ سەرکەوتن, بەڵام دواجار سەرکەوتوو نەبوین لە ئەرکەکەمان, ئەمەش شتێکی ئاساییە لە یاری یەکەم نەتوانی ئامانجەکانت بپێکی, بۆیە باوەرم بە تواناکانی خۆمان ھەیە لە یارییەکانی داھاتوو, قەرەبووی ئەو ئەنجامە دەکەینەوە.

گۆلکاری پۆرتوگالیەکان ئەوەشی نەشاردەوە, یاریزانانی بەرامبەر تەنھا بیریان لە بەرگری دەکردەوە و بە ئەزموونە کەمی خۆیان, دوای تۆمار کردنی گۆلی بەرامبەر, پێیان وابوو بوون بە پاڵەوان, ھەربۆیە سەرکەوتن بەرامبەر ھەڵبژاردەیەکی ئەم شێوەیە, کەمێک سەختە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر