Bild: ئیبراھیمۆڤیچ لە بۆندێز لیگا نزیکە

زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ - ئانچێلۆتی

زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ – ئانچێلۆتی

یاریگا
زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ, ھێرشبەری سویدی دوای کۆتایی ھاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا, دەنگۆی نزیکبونەوە لە یانەی مانچێستەر یونایتد بڵاوکرایەوە, بەڵام ئەمرۆ ئاراستەکان بەرەو ئەڵمانیا چوون.

ریمۆند ھانکۆ, نوسەری رۆژنامەی “Bild”ـی ئەڵمانیا کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن ھەیە ئاشکرای دەکات, باڤارییەکان دەستیان بە پرۆژەیەکی گەورە کردووە, ئەویش لە پێناو گواستنەوەی زلاتان ئیبراھیمۆڤیچی سویدییە, بۆیە چاوەروان دەکرێت چەند رۆژی داھاتوو ئەو پرۆژەیە بکەوێتە بواری جێ بە جێ کردن.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, باڤارییەکان لەسەر پێداگری کارلۆ ئانچێلۆتی, راھێنەری یانەکەیان دەیانەوێت ھەوڵ بۆ گواستنەوەی ئیبراھیمۆڤیچ بدەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر