Sport: بارسێلۆنا لەگەڵ یاریزانێک گەیشتە رێکەوتن

گابریێل ژێسۆس

گابریێل ژێسۆس

یاریگا
بەرپرسانی بارسێلۆنای ئیسپانیا, دوای رکابەرییەکی زۆر لەگەڵ چەند یانەیەک گوایە توانیویانە گابریێل ژێسۆس یاریزانی لاوی برازیلی یانەی پالمیراسی ئەو وڵاتە بگوازنەوە ریزەکانیان.

کەمێک پێش ئێستا, رۆژنامەی Sportـی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە, بەرپرسانی بارسێلۆنا رازیبونە بە تەواوی بەندەکانی ژێسۆس، ھێرشبەری تەمەن ١٩ ساڵی یانەی پالمیراسی برازیل, بۆیە چەند رۆژی داھاتوو ئەو گرێبەستە بە فەرمی لەلایەن ھەردوولاوە واژۆ دەکرێت.

ھێرشبەری برازیلی, وەرزی ئەمساڵ لەگەڵ یانەکەی بەشداری ٢٢ یاریدا کردووە و توانیویەتی ١٣ گۆل تۆمار بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply