لاپۆرتا داوایەکی بەپەلە لە بەرپرسانی بارسێلۆنا دەکات

خوان لاپۆرتا

خوان لاپۆرتا

یاریگا
خوان لاپۆرتا, سەرۆکی پێشووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا داوای لە خۆزێ بارتیمیۆی سەرۆکی ئەو یانەیە دەکات, بە زوترین کات واز لە پۆستەکەی بھێنێت.

پاش ئەوەی بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنا, لەسەر کەیسی گواستنەوەی نێیمار برَی ٥,٥ ملیۆن یۆرۆیان وەک سزا بژێریان کرد, لاپۆرتای سەرۆکی پێشووی کەتەلۆنیەکان ھێرشێکی توندی بۆ سەر بەرپرسانی بارسێلۆنا کرد و داوا دەکات, ئەگەر واز لە پۆستەکەیان نەھێنن ئەوا سکڵایان لەسەر تۆمار دەکات.

لاپۆرتا پێیوایە بارتیمیۆ و دار و دەستەکەی, نەدەبوایە لەسەر کارێکی نایاسی کە کردویانە, ئەو بڕە پارەیەش پێشکەشی ئەو کەیسە بکەن, ھەربۆیە لە پێناو یانەکەی پێشووی دەیەوێت چەند راستیەک ئاشکرا بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر