شۆک: سێرنا بۆ کرواتیا دەگەرێتەوە

0
داریۆ سێرنا

داریۆ سێرنا

یاریگا
داریۆ سێرنا, یاریسازی ھەڵبژاردەی کرواتیا, دوای کۆتایی ھاتنی یاری ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر تورکیا, ئاگادار دەکرێتەوە باوکی ژیانی لەدەستداوە, بۆیە یەکسەر فرانسای بەجێھێشت.

پێگەی وەرزشی ” Goal ” بڵاویکردەوە, تەنھا دوای چەند خولەک لە کۆتایی ھاتنی یاری ھەڵبژاردەکەی بەرامبەر تورکیا, داریۆ سێرنای کاپتنی کرواتیەکان ھەواڵی کۆچی دوایی باوکی پێدەگات, بۆیە ئەو یاریزانە بە چاوی گریانەوە شاندی ھەڵبژاردەکەی جێدێلێت و بۆ مەراسیمی ژێر خاک کردنی باوکی بۆ وڵاتەکەی دەگەرێتەوە .

ھەڵبژادەی کرواتیا لە دووەم یاری یۆرۆ٢٠١٦ رووبەرووی کۆماری چیک دەبێتەوە, بەڵام دیار نیە ئەو یاریزانە بتوانێت بەشداری بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply