مێکیتاریان خۆی یەکلاکردەوە

ھێنریک مێکیتاریان

ھێنریک مێکیتاریان

یاریگا
ھێنریک مێکیتاریان, ھێرشبەی ئەرمەنی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانیا, ئامادەنیە گرێبەستەکی نوێبکاتەوە.

ئەمرۆ سەرچاوەکانی ئەڵمانیا بڵاوییان کردۆتەوە, مێکیتاریان ھێرشبەری ئەرمەنی بۆروسیا دۆرتمۆند دواجار رەتیکردۆتەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ زەردپۆشان نوێبکاتەوە, بۆیە چاوەروان دەکرێت وەرزی داھاتوو لە خولێکی تر درێژە بە کاروانی وەرزی خۆی بدات و یانەکانی چێلسی, مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا و یوڤێنتوسی ئیتاڵیا ھەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن.

گۆلکاری تەمەن ٢٦ ساڵی ئەرمەنی, لەلایەن بەرپرسانی یانەکەیەوە داوای لێکراو ەبۆ ماوەی چوار وەرزی تر و موچەی ساڵانەی حەوت ملیۆن یورۆ گرێبەستەکەی نوێبکرێتەوە, بەڵام میکیتاریان ئەو داوایە رەتدەکاتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply