یوڤێنتوس مەرجی بۆ دەست بەرداربوونی پۆگبا هەیە

پۆل پۆگبا

پۆل پۆگبا

یاریگا
ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، بەرپرسانی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆگواستنەوەی پۆل پۆگبا، یاریسازی فەرەنسی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا، ئامادەن بڕی ۱۲٠ ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن، بەڵام ئیتاڵیەکان مەرجێکی تریان هەیە.

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی ” as” ئیسپانیا ئاشکاری کردووە، ماوەی رابردوو بەرپرسانی هەردوو یانەی یوڤێنتوس و ریال مەدرید لەسەر گواستنەوەی پۆگبا گفتوگۆیان کردووە، سەرەتا بەرپرسانی شاهانە دەستەوارەیەکی ۱۲٠ ملیۆن یۆرۆییان خستۆتە بەردەم بەرپرسانی خانمە پیرەکە، بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە دەیانەوێت تۆنی کروسی ئەڵمانی وەک بەشێکی ئەو گواستنەوەیە بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەرپرسانی ئیسپانی دوو دڵن لەو داوایەی ئیتاڵیەکان، چونکە مەبەستیان لە هێنانی پۆگبا، یارمەتیدانی زیاترە بۆ ناوەراستکاری ئەڵمانی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply