گاریت بەیل لوتی هاندەرێک دەشکێنێت

0
گاریت بەیل

گاریت بەیل

یاریگا
گاریت بەیل، هێرشبەری هەڵبژادەی وێلز لەو کاتەی لەگەڵ هاورێیانی سەرقالی ئامادەکاری بوون بۆ یەکەم رووبەرووبوونەوەیان لە یۆرۆی۲٠۱٦، لێدانێکی بەر دەم و چاوی هاندرێک دەکەوێت و دەبێتە هۆی شکانی لووتی ئەو هاندەرە.

لە شاری بۆردۆی فەرەنسا، شاندی هەڵبژادەی وێلز بۆ رووبەرووبوونەوەیان بەرامبەر سلۆڤاکیا، سەرقالی ئامادەکاری بوون، هاندەرانی ئەو هەڵبژادەیە بەمەستی بینینی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەکەیان خۆیان گەیاندە کامپەکە، لەو کاتەوە بەیل لێدانێکی بەهێز لە تۆپ دەدات و ئەو لێدانە بەر دەم و چاوی هاندەرێک دەکەوێت و دەبێتە هۆی شکانی لوتی.

دوای ئەوەی بەیل ئاگادای ئەو کێشەی هاندەرە دەبێت، یەکسەر بۆ لای دەچێت و داوای لێبوردنی دەکات. وێلز لەیەکەم یاری مێژووی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply