پایێت نرخێکی خەیالی لەسەرە

دیمیتری پایێت

دیمیتری پایێت

یاریگا
دیمیتری پایێت، هێشبەری فەرەنسی یانەی وێستهام یونایتدی ئینگڵتەرا دوای ئاستە بەرزەکەی لە یەکەم یاری یۆرۆی فەرەنسا، بووەتە ئامانجی چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا لە سەروی هەموویانەوە چێلسی ئینگڵتەرا.

ئەمرۆ رۆژنامەی فرانس فتبۆلی فەرەنسا بڵاویکردەوە، پایێت وەرزی ئەمساڵ توانی ئاستێکی بەرز لەگەڵ وێستهام یونایتد پێشکەش بکات، بەڵام ئەو یاریزانە لە یەکەم یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر رۆمانیا توانی لێهاتوویی خۆی بسەلمێنێتەوە، بۆیە بەرپرسانی یانەی چێلسی ئینگڵتەرای ناچار کردووە دەست بە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی بکەن .

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، بەرپرسانی وێستهام یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لە پایێت، داوای ۷٠ ملیۆن یۆرۆ دەکەن، ناوبراو ماوەیەک پێش ئێستا گرێبەستەکەی تا ساڵی ۲٠۲۱ لەگەڵ یانەکەی نوێکردۆتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply