ئیتۆ پێشنیاری یانەیەکی ئێرانی کراوە

ساموێل ئیتۆ

ساموێل ئیتۆ

یاریگا
سەرچاوەکانی وەرزشی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوییان کردەوە، شارەزایەکی بواری گواستنەوەی یاریزانان پێشنیاری یانەی پێرسپۆلیسی ئێران کردووە ساموێل ئیتۆ بگوازنەوە ریزەکانیان.

لە ماوەی رابردوو دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە، بەرپرسانی پێرسپۆلیس هەوڵی گواستنەوەی رۆنالدینیۆی برازیلی دەدەن، بەڵام دواجار هەواڵەکە ناراست دەرچوو، ئەمرۆش دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە ئیتۆی کامیرۆنی بە بەرپرسانی ئە یانەیە پێشنیار کراوە.

بە پێی سەرچاوەکان، خودی بەرێوەبەری کارەکانی هێرشبەری کامیرۆنی داوای بڕی ۳ ملیۆن و پێنج سەد هەزار یۆرۆی بۆ یەک وەرز لە یانەی پێرسپۆلیس کردووە، بەڵام تا ئێستا ئەو یانەیە هەواڵەکەی پشتراست نەکردۆتەوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply