“رۆنالدۆ دەبێتە باشترین یاریزانی یۆرۆ2016”

0
کریستیانۆ رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا, ئەفسانەی پێشووی تۆپی پێ ئارجانتینا, پێیوایە کریستیانۆ رۆنالدۆ یاریزانی ھەڵبژاردەی پۆرتوگال دەبێت بە باشترین یاریزانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای٢٠١٦.

مارادۆنا لە چاوپێکەوتنێکدا لە شاری پاریسی فەرەنسی, لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا کام یاریزانی دەتوانێت ببێت بە باشترینی یۆرۆی٢٠١٦ گوتی” رۆنالدۆی پۆرتوگالی ئەو یاریزانەیە کە دەتوانێت ببێت بە باشترین یاریزان, ھیچ گومانێکیش لەوەدانیە, چونکە کریس بە تەنھایی توانای گەیاندنی ھەلبژاردەکەی ھەیە بۆ یاری کۆتایی, ھەرکەسێک حەزی لە تۆپی پێ بێت, ئەوا حەزی لەو یاریزانەیە.

ئەم قسانەی مارادۆنا لەکاتێکدایە, ماوەی رابردوو ھەر لە فەرەنسا ھێرشێکی چاوەرواننەکراوی کردە سەر لیۆنێل میسی ھاونیشتیمانیەکەی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply