لە ئیسپانیا دەستەوارەیەکی یوڤێنتوس رەتدەکرێتەوە

 ئانخێل کۆریای

ئانخێل کۆریای

یاریگا
بەرپرسانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا, بۆ بەدەست ھێنانی تواناکانی ئانخێل کۆریا, ھێرشبەری ئارجانتینی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید, دەستەوارەیەکیان پێشکەش بە بەرپرسانی رۆخێ بلانکۆس کردووە.

ئەمرۆ رۆژنامەی “LA gazzeta delloa sport”ـی ئیتاڵیا ئاشکرای کردووە, بەرپرسانی خانمە پیرەکە دەیانەوێت بۆ وەرزی داھاتوو ئانخێل کۆریای ئارجانتینی بگوازنەوە ریزەکانیان, بەڵام بەرپرسانی ئاتلەتیکۆ مەدرید بە ھیچ شێوەیەک ئامادەنین دەستبەرداری ھێرشبەری یانەکەیان ببن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە, سەرەرای ئەوەی یانەی ئیتاڵی خوازیاری بەدەست ھێنانانی تواناکانی کۆریایە, بەڵام ناوبراویش نایەوێت ریزەکانی یانەکەی بەرەو یوڤێنتوس جێبێلێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر