راهێنەری سوید رێگە بە ئیبراهیمۆڤیچ نادات بچێتە مانچێستەر

0
ئێریک هێمێرن

ئێریک هێمێرن

یاریگا
ئێریک هێمێرن، راهێنەری هەڵبژاردەی سوید رێگە بە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ نادات لە کاتی یارییەکانی یۆروی۲٠۱٦ بچێتە شاری مانچێستەر.

پێگەی ” Sky Sport” بڵاویکردەوە، هێمێرنی راهێنەری هەڵبژاردەی سوید، ئامادە نیە لە کاتی بەرێوەچوونی یارییەکانی یۆرۆی ۲٠۱٦، رێگە بە ئیبراهیمۆڤیچی هێرشبەری هەڵبژاردەکەی بدات، بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتد بۆ پەیوەندیکردن بەو یانەیە، بە هۆیبئەوەی کە نایەوێت ئەو پرۆژەیە کاریگەری لەسەر ئاستی ئەو یاریزانە دروست بکات.

خۆزێ مۆرینیۆ، دوای وەرگرتنی ئەرکی راهێنەری شەیتانە سورەکان هەوڵێکی زۆریداوە ئیبرا بباتە ریزەکانی، بۆیە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە ئەو یاریزانە بچێتە پرێمەر لیگ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply